15/6/2019 09:36 AM

دابه‌شكردنی كاتی كاره‌بای نیشتمانی راگه‌یه‌نرا

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یراندا 17 بۆ 18 سه‌عات كاره‌با ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی كاره‌باو چۆنیه‌تی ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كانی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو كارۆئاوی له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ له‌ ئێستادا به‌ تێكڕا 3570 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌م بڕه‌ كاره‌بایه‌و به‌ ره‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 5000 مێگاوات،  وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ 17- 18 سه‌عات كاره‌با بدات به‌ هاووڵاتیان و 6 سه‌عاته‌كه‌ی دیكه‌ش له‌رێگه‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلیه‌وه‌ كاره‌با به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با  داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات هاوكاربن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با، چونكه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا بارگرانیه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر وێستگه‌و گۆڕه‌رو تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌هۆیه‌وه‌ زۆرجار به‌پێی پێویست ناتوانرێت كاره‌با بگه‌یه‌نرێته‌ هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با.


خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved