15/6/2019 10:24 AM

چەوریی خواردنەکان پەیوەندیی نێوان خەمۆکی و قەڵەوی ڕوون ئەکاتەوە

ساڵانێکی زۆرە پەیوەندیی نێوان خەمۆکی و قەڵەوی زانراوە و توێژینەوەکانی پێشوو ئەو شتەیان پشتڕاست کردووەتەوە. هەرچەند، تا ئێستا میکانیزمەکانی ئەوەی کە چۆن قەڵەوی لەسەر خەمۆکی کاریگەری دادەنێت و پێچەوانەکەی بە تەواوەتی نازانرێت.


ئێستا لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە زانکۆی گلاسکۆ، زانایان توانیویانە پەیوەندیی نێوان ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوریی تێر و دەبنە هۆی قەڵەوی لەگەڵ پەرەسەندنی خەمۆکیدا بدۆزنەوە. هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە بە کەمکردنەوەی ئانزیمێکی تایبەت، نیشانەکانی خەمۆکیی پەیوەندیدار بە قەڵەوی کەم دەبنەوە.


لە توێژینەوەیەکی دەگمەندا، کە لەسەر مشک کراوە، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە چەوریی تێر لە ڕێگەی سووڕی خوێنەوە دەچێتە ناو مێشک و پاش کۆبوونەوەی کاریگەری لەسەر ئەو سیگناڵانەی مێشک دادەنێت کە پەیوندیدارن بە خەمۆکییەوە. 


ئەو مشکانەی کە خواردنی دەوڵەمەند بە چەورییان پێدراوە (پێکهاتوو لە ٦٠ لەسەد چەوریی تێر و ناتێر)، دەرکەوتووە کە بڕێک ئەسیدی چەوریی خواردنەکان لە بەشی هیپۆتالاموس لە مێشکیاندا هەیە، ناوچەیەک کە بەرپرسە لە سیستمی مێتابۆلیک و پەیوەندیشی هەیە بە خەمۆکییەوە. ئەو ئەسیدە چەورییانە پاشان ڕاستەوخۆ لەسەر سیگناڵەکانی مێشک کاریگەری دادەنێن و دەبنە هۆی خەمۆکی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved