15/6/2019 10:28 AM

گوگڵ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد ئەکات

کۆمپانیای گوگڵ تایبەتمەندییەکی نوێ بە کڕوم زیاد دەکات بۆ ئەوەی باشتر بتوانین کۆنترۆڵی بکەین کە ماڵپەڕەکان و بانگەشەکارانی سەرهێڵ بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانمان بکەن کە زیاتر ئەو کارەش لە ڕێگەی فایلێکی بچووک بە ناوی کوکی دەکەن.


پێدەچێت کە ئەم هەفتە لە کۆنفرانسی گووگڵدا باس لەم تایبەتمەندییە بکرێت و ئەو تواناییە بە زیاتر لە یەک ملیارد بەکارهێنەری گوگڵ بدرێت بۆ ئەوەی بزانن کە کوکییەکان چ زانیارییەک کۆ دەکەنەوە و هەروەها بەکارهێنەران بتوانن ئەو شتە کۆنترۆڵ بکەن. 


بەپێی دەنگۆکان، ئەم تایبەتمەندییە کوکیی لایەنی سێهەم دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە، مەبەست لە لایەنی سێهەم ئەو ماڵپەڕانەن کە تەنیا بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری بۆ بانگەشە کردن لە ڕێگەی ماڵپەڕێکی دیکەوە زانیاری کۆ دەکەنەوە. 


هەبوونی توانایی زیاتر لە کۆنترۆڵی کوکییەکاندا یارمەتیی کرووم دەدات تاوەکوو باشتر لەگەڵ ئەپڵ سەفاری، مۆزیلا فایر فاکس و وێبگەڕەکانی دیکەدا کێبەرکێ بکات. تا ئێستا خودی کۆمپانیای گوگڵ زانیاری سەبارەت بەم پلانە ئاشکرا نەکردووە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved