15/6/2019 11:14 AM

شێوازی به‌كارهێنانی ماسكارا

سوود وه‌رگرتن له‌ ماسكارا په‌یوه‌ندی به‌ نرخه‌وه‌ نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ماسكارا وه‌ربگریت پێویسته‌ بزانیت چۆن  به‌كاریده‌هێنیت، له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌ باشترین شێوه‌ بزانیت ماسكارا به‌كاربهێنیت.

سه‌ره‌تا پێش به‌كارهێنانی ماسكارا پێویسته‌ هه‌موو مه‌یكه‌په‌كانی چاو به‌كاربهێنیت، وه‌ك ئه‌ساس و پشتچاو و رمێل، دواتر ماسكارا به‌كاربهێنه‌، ئه‌گه‌ر برژانگت لولده‌كه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت دوای لولكردنی برژانگت ماسكارا به‌كاربهێنیت.

بۆ جوانی برژانگت ماسكارا له‌ ره‌نگی ره‌ش و قاوه‌یی به‌كاربهێنه‌، به‌وشێوه‌یه‌ ده‌توانیت زۆرترین سه‌رنج بخه‌یته‌سه‌ر برژانگه‌كانت، سه‌ره‌تا ره‌نگی ره‌ش به‌كاربهێنه‌و دواتر له‌ كۆتاییدا ره‌نگی قاوه‌یی به‌كاربهێنه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ برژانگه‌كانت ره‌نگیان له‌ خواره‌وه‌ كاڵه‌، زۆربه‌ی خانمان زیاتر سه‌ره‌كانی برژانگیان ره‌نگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بناغه‌ی به‌كارهێنانی ماسكارا ئه‌وه‌یه‌ زیاتر سه‌رنج بخه‌یته‌سه‌ر سه‌ره‌تای برژانگت، كه‌واته‌ هه‌وڵبده‌ ناوه‌وه‌ی برژانگت زۆرتر به‌ ماسكارا ره‌نگ بكه‌یت.

له‌ كاتێكدا ماسكارا به‌كارده‌هێنیت، هه‌وڵبده‌ به‌ جوڵه‌وه‌ برژانگت ره‌نگ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مووه‌كانی وه‌ك یه‌ك ره‌نگ بكه‌یت، كه‌واته‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ماسكارا جوڵه‌ به‌ برژانگ و ده‌سكی ماسكاراكه‌ بكه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved