18/6/2019 09:12 AM

چه‌ند رێگایه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به‌بالوكه‌

هه‌ندێكجار به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی هه‌وكردنی پێسته‌وه‌ بالوكه‌ ده‌روستده‌بێت و به‌هۆی به‌ركه‌وتنیشه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بگوازرێته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌توانین له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ئاسانی و به‌چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی چێشتخانه‌كه‌ت كۆتایی به‌ بالوكه‌ی سه‌ر پێستت بهێنین. به‌مشێوه‌یه‌:

-پارچه‌یه‌ك پیاز بجنه‌و كه‌مێك سركه‌ی سێو بكه‌ به‌سه‌ریدا، پاشان بیده‌ له‌و شوێنه‌ی پێستت كه‌ بالوكه‌ی پێوه‌یه‌، چه‌ند جارێك ئه‌مكاره‌ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌ تا ئه‌نجامێكی باشت به‌ده‌ست ده‌گات.

-كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌و سركه‌ی سێو تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ بالوكه‌كه‌، ماوه‌یه‌ك ئه‌مكاره‌ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌ سوودی ده‌بێت.

-كه‌مێك خوێ و سركه‌ تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ بالوكه‌كه‌ت، دوای وشكبوونه‌وه‌ی بیشۆ، چه‌ند جارێك دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌مكاره‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ لابردن و نه‌مانی بالوكه‌كه‌.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved