18/6/2019 09:19 AM

چه‌ند بنكه‌یه‌ك بۆ پشكنینی حاجییان دیاریده‌كرێت

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه‌، ده‌بێت پشكنینی پێشه‌وه‌خته‌و كوتانی پێویست وه‌ربگرن بۆ پاراستنیان له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێردا، ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ مه‌به‌ستی سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه‌، پشكنینی پێشه‌وه‌خته‌و كوتانی پێویست وه‌ربگرن بۆ پاراستنیان له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پشكنینه‌كان له‌م بنكه‌ ته‌ندروستیانه‌ی لای خواره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌ناو شاری هه‌ولێر:
بنكه‌ی ته‌ندروستی ته‌یراوه‌
بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لافه‌ندی
بنكه‌ی ته‌ندروستی محمد باجلان

بڕیاروایه‌ نزیكه‌ی 1700 هه‌زار و حه‌وت سه‌د هاووڵاتی پشكنین و كوتانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved