ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵی (ئۆتیزم)یان هه‌یه. به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری پێویست له‌سه‌ر منداڵان و توشبوانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی و سوود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه بۆ دانانی به‌رنامه‌و پلان و ده‌ركردنی بڕیار‌و ڕێنمایی نوێ‌دا، به‌شی پلان و به‌دواداچوون له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ئاگاداری ئه‌و خێزانانه ده‌كاته‌وه كه توشبووی خودته‌نهایی (ئۆتیزم)یان هه‌یه له به‌رواری 18ی 6ی 2019ه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك سه‌ردانی لیژنه‌كانمان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاریی بۆ منداڵه‌كانیان، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م/ به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان: 1ـ وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانی توشبوو به ئۆتیزم. 2ـ وێنه‌یه‌ك له كارتی زانیاری خێزان. 3ـ وێنه‌یه‌ك له لیژنه‌ی پزیشكی یان ڕاپۆرتی پزیشكی كه پیشانی بدات منداڵه‌كه ئۆتیزمی هه‌یه. 4ـ دوو وێنه‌ی كه‌سی توشبوو به ئۆتیزم. 5ـ كاته‌كانی تۆماركردن: له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه، سه‌عات (8.30 بۆ 1.30). دووه‌م/ شوێنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم و ناونیشانه‌كانیان: 1ـ ناوشاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری: ا ـ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی: ناونیشان: سلێمانی، گه‌ڕه‌كی چوارباخ، ، ژماره ته‌له‌فون ( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ). ب ـ سه‌نته‌ری ئۆتیزم: ناونیشان: سلێمانی، گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك، پشت ده‌زگای شه‌هیدان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن (٠٥٣٣٢٠٨١١٨) ج ـ قه‌زای دوكان: ناونیشان: شارۆچكه‌ی دوكان، بینای دایه‌نگه‌ی دوكان، ژماره ته‌له‌فون (٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١). د ـ قه‌زای چوارتا: ناونیشان: شارۆچكه‌ی چوارتا، بینای دایه‌نگه‌ی چوارتا، ژماره ته‌له‌فون ( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨). ه - شاره‌دێی بازیان: ناحیه‌ی بازیان، بینای دایه‌نگه‌ی بازیان، ژماره ته‌له‌فۆن (٠٧٧١٤١٦٤٣٨٣). ٢ـ بتوێن/ پشده‌ر: اـ ڕانیه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌ش، نزیك ئاماده‌یی پێنجی ئازار، ژماره ته‌له‌فون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧). بـ قه‌ڵادزێ: بنكه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان، گه‌ڕه‌كی ئاشتی، نزیك بنكه‌ی ئاسایش، ژماره ته‌له‌فون: (٠٧٥٠١١١٨٩٠٨). 3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ. ناونیشان: چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی فه‌قێ، ژماره ته‌له‌فون: (8970013). 4ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان. ناونیشان: قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوه‌خانه‌ی كلتوری، ژماره ته‌له‌فون: (٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠). خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure