18/6/2019 03:38 PM

ئایا لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە دەبێتە هۆی نەخۆشیی پارکینسۆن؟

توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیار دەکات کە لەوانەیە لە نێوان لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە و چوونەسەری مەترسیی نەخۆشیی پارکینسۆن پەیوەندی هەبێت کە ئەو پەیوەندییە کەمتر لەبەر چاو گیراوە.


دەستکەوتەکان دوای شیکاریی دراوەی زیاتر لە ٦٢ ملیۆن کەس بە دەست هاتوون. لەو ژمارەیە، نزیکەی ٤٨٨ هەزار کەسیان نەشتەرگەری ڕیخۆڵەکوێرەیان بۆ کرابوو. ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ کرابوو، ١ لە سەدیان دواتر تووشی نەخۆشیی تەشەنەستێنی دەماری ببوون.


لە کاتێکدا، کەمتر لە ٠.٣ لە سەدی ئەو نەخۆشانەی ڕیخوڵەکوێرەیان لانەبرابوو، تووشی هەمان حاڵەت بوون.


ئەوەش دەریدەخات، هەرچەند بە گشتی مەترسییەکە بە نزمی دەمێنێتەوە، ئەو کەسانەی کە ڕیخۆڵەکوێرەیان لادەبەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی پارکینسۆن سێ بەرامبەر بووە.


دوکتور موحەمەد شەریف بەڕێوەبەری توێژینەوەکە لە ناوەندی چارەسەری کڵیڤلەند دەڵێت "بۆمان دەرکەوت کە ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەریی ڕیخۆڵەکوێرەیان بۆ کراوە، ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیی پارکینسۆن زیاتر بووە." لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەبێت نەخۆشەکان خۆیان لە لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە ببوێرن شەریف وتی کە نا، ئەو پەیوەندییە هێشتا بە تەواوەتی پشتڕاست نەکراوەتەوە کە کامیان لەسەر ئەوی تر کاریگەری دادەنێت و میکانیزمی کاریگەرییەکە چۆناوچۆنە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved