زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان گرنگی به خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌ده‌ن له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا، بۆیه زانایانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جۆری خواردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی كهولدا جه‌سته‌ت كهول هه‌زم بكات. زانایانی بواری ته‌ندروستی تایبه‌ت به خۆراك روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جۆری خواردن كه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كهول به زووترین كات له جه‌سته‌دا هه‌زم بكرێت، تا رۆژی دواتر روبه‌ڕووی سه‌رئێشه‌و بێهۆشی نه‌بیته‌وه، گرنگی به‌م خواردنانه بده شه‌وێك پێش خواردنه‌وه: (سێ‌و، فستق، ماسی، له‌فه‌ی قه‌ل، زه‌ڵاته به په‌نیری مه‌ڕ، شۆربای مریشك، په‌تاته‌ی كوڵاو، هێلكه‌ی كوڵاو). هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه خواردنی برنج و پسكیت و جبس سوودی نیه بۆ هه‌زمكردنی كهول له كاتێكدا ده‌خۆیته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure