19/6/2019 04:14 PM

ئینستاگرام ڕێگەی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی ئەژماری هاککراو دادەنێت

ئەگەر تەنانەت هاکێرەکان ناوی بەکارهێنەری و ئیمەیلی ئەژمارێکی هەککراویشیان گۆڕیبێت، ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی داناوە کە بتوانن ئەژمارەکەتان وەربگرنەوە.
ئینستاگرام خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێێە کە کاری هاکێرەکان لە دزینی ئەژمارەکان ئەستەم دەکاتەوە. هاکێرەکان ئەژمارەکانی ئینستاگرام دەکەنە ئامانج و لە ڕێگەی ترساندنی خاوەنەکانیان داوای پارەیان لێ دەکەن. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی مازێربۆرد، قوربانیان دەبێت زیاتر لە ١٠٠ دۆلار بدەن بۆ ئەوەی ئەژمارەکەیان وەربگرنەوە و لەهەندێک حاڵەتدا هاکێرەکان ئەو لاپەڕانە دەکەنە ئامانج کە ژمارەی شوێنکەوتووانیان زۆرە و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەتلانتیک بڕە پارەیەک بۆ ئەو ئەژمارانە لە قوربانی داوا کراوە تا ٥٠،٠٠٠ دۆلار ڕۆیشتووە.

بەکارهێنەران بە شێوازە نەریتییەکان ناتوانن ئەژمارەکەیان وەربگرنەوە چونکە زۆربەی کاتەکان ناونیشانی ئیمەیل و ناوی بەکارهێنەری ئەگۆڕن. ئێستا ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە و کاتێک بەکارهێنەر ناتوانێت بچێتە ناو ئەژمارەکەی دەتوانێت لە لاپەڕەی چوونەژووردا "need more help" لێ بدات. ئەگەر ناونیشانی ئیمەیل یان ناوی بەکارهێنەری گۆڕابێت، ئینستاگرام  کۆدێکی شەش ژمارەیی دەنێرێت بۆ ئەو ئیمەیلەی ئەژمارەکەی پێ دروست کراوە و پاش پشتڕاستکردنەوەی ئیمەیلەکە، ئینستاگرام هەموو ئەو ئامێرانەی تر لە ئەژمارەکە دەسڕێتەوە و بەم شێوەیە بەکارهێنەر دەبێتەوە خاوەنی ئەژمارەکەی.

تایبەتمەندییەکی دیکە کە پێشتر بۆ ئەندرۆید لەبەر دەستدا بووە و ئێستا بۆ ئای.ئۆ.ئێس پەرەی پێدراوە تایبەتە بەو ئەژمارانەی کە ژمارەیەکی زۆر شوێنکەوتوویان هەیە. بە شێوەیەک کە پاش گۆڕینی ناوی بەکارهێنەری ئەم لاپەڕەکە بۆ ماوەیەک دادەخرێت بۆ ئەوەی هاکێرەکان نەتوانن بیفرۆشن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved