19/6/2019 04:20 PM

ڕۆژانە چەندە قاوە بخۆنەوە بۆ تەندروستی زیانی نییە؟

خواردنەوەی کاپوچینۆ یان قاوەیەک لە بەیانیدا بەسە بۆ ئەوەی کە کەسەکان ڕۆژێک بە خۆشی دەست پێبکەن. پرسیار ئەوەیە کە زۆرترین ئاستی بەکارهێنانی قاوە چەندە بێت تاوەکوو زیان بە تەندروستی نەگەیەنێت؟

وێڕای ئەوەی کە باشی و خراپیی قاوە چەندین دەیەیە جێگەی مشتومڕە، توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ساوس ئوسترالیا، دەریدەخات کە خواردنەوەی زیاتر لە شەش پیاڵە لە قاوە لە ڕۆژێکدا دەتوانێت بۆ تەندروستیتان زیانبەخش بێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ٢٢ لەسەد دەباتە سەر.

لە وڵاتی ئوسترالیا لە هەر شەش کەس، یەک کەس نەخۆشیی دڵ و دەماری هەیە و لە هەر ١٢ خولەکدا یەک کەس بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە دەمرێت. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار هۆکاری یەکەمی مردنن کە تا ڕادەیەکی زۆر دەکرێت بەریان پێ بگیرێت.

بەکارهێنانی قاوەی زۆر و لە ئاکامدا هەبوونی کافێئینی زیادە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە ئەوەش وەک دەسپێکە بۆ نەخۆشیی دڵ.  ئەمە بۆ یەکەم جارە توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت کە زۆرترین ئاستی خواردنی قاوە چەندە بێت بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیی دڵ نەگەیەنێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved