20/6/2019 10:51 AM

بەشەكانی یاسا سوود لە ئەزموونی فەرەنسا وەردەگرن

بۆ بەشداریكردن و ئەنجامدانی زنجیرەیەك وۆركشۆپی زانستی سەبارەت بە سیستمی‌ بۆلۆنیا پرۆسێس و خوێندنی یاسا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لیژنەی باڵای دانانی ریفۆرمی پرۆگرام و پلانی سیستمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌ بە سەردانێكی رەسمی لە وڵاتی فەرەنسان.

لیژنەی باڵای دانانی ریفۆرمی پرۆگرام و پلانی سیستمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا لەمیانەی سەردانەكەیان بۆ وڵاتی فەرەنسا سەردانی كۆلێژی یاسای زانكۆی (نانت)یان كردو لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی (نانت)ی وڵاتی فەرەنسا‌ پێشوازیان لێكرا، لەو سەردانەیاندا لەلایەن بەشی یاسا لە زانكۆكە وۆركشۆپێك سەبارەت بە سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس و شێوازی خوێندنی بەشەكانی یاسا لەو زانكۆیە خرایەڕوو، بە شێوەیەكی زانستی و لەلایەن پسپۆڕانی زانكۆكە گرنگی جێبەجێكردنی سیستمەكەیان روونكردەوە.

هاوكات و بۆ هەمان مەبەست لیژنەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانكۆی (نانتێر)ی فەرەنسایان كردو لەلایەن نوێنەرایەتی زانكۆو راگرایەتی كۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەكان زانكۆی (نانتێر)ەوە پێشوازی لە لیژنەی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیستمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا كراو بەشداریان لە وۆركشۆپێك كرد كە لەلایەن زانكۆی (نانتێر)ی وڵاتی فەرەنسا سەبارەت بە سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس لە زانكۆی (نانتێر) بەگشتی و خوێندنی یاسا بە‌تایبەتی رێكخرابوو.

لەمیانەی سەردان و بەشداریكردنیان لەو كۆبوونەوە زانستیانەدا لیژنەی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ پسپۆرانی بواری بۆلۆنیا پرۆسێس و پسپۆرانی بواری یاسا راو سەرنج و بۆچونەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد لەبارەی چۆنیەتی چوونە ناو سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس بەڕەسمی و وردەكاری جێبەجێكردنی لە پسپۆڕی یاساو رادەی گونجاندنی لەگەڵ سیستمی نوێی خوێندنی یاسا لە هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی.

دوا وێستگەی سەردانەكەی لیژنەی باڵا بۆ وڵاتی فەرەنسا بە مەبەستی ئاشنابوون بە كارو رۆڵیان و پەیوەندییان لەگەڵ كۆلێژەكانی یاسا، سەردانی ئەنجومەنی دەوڵەت مجلس الدولە)ی وڵاتی فەرەنسایان كردو لەلایەن راوێژكاران و گەورە بەرپرسانی ئەو ئەنجومە‌، كارو تایبەتمەندیەكانی ئەنجومەنی دەوڵە‌تیان بۆ لیژنەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و گرنگی ئەم ئەنجومەنە لەناو پێكهاتە دەستوریەكانی فەرەنسا روونكردەوە.

خاك - راگەیاندنی خوێندنی باڵا 








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved