23/6/2019 09:23 AM

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك شیری فرێشدا ده‌گیرێت

له‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشی هاورده‌كراودا ده‌گیرێت كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچوونیه‌وه‌ شیاوی خواردن نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (25) كارتۆن شیری فرێشی گرتووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌‌ كیسی نایلۆنه‌وه‌‌و ‌به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، شیره‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ جۆری (میعاد)ه‌و له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به‌بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بۆ پاراستنی له‌ تێكچوون ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌كرێنه‌ ناو قتوو یاخود كیس، بڕێك مه‌وادی‌ پاراستنی تێده‌كرێت تا ئه‌و ماوه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا ئه‌و مادده‌ ده‌بێت به‌ پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ‌ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌میشه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیيه‌كان جه‌خت له‌ به‌كارنه‌هێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved