وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر. دیار تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایكرد، رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا كردووه بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه. راشیگه‌یاند: له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاماده كردووه‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كاندا له گفتوگۆدان و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێ وه‌ربگرن و به شێوه‌یه‌كی وه‌به‌رهێن جێبه‌جێ بكرێت. وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌رێمی كوردستان زۆر گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خۆر‌و له ئێستاشدا له شاری هه‌ولێر دوو ساڵه سێ پرۆژه‌ی بچكوك جێبه‌جێكراوه كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بودجه‌كه‌ی بۆ دابینكرابوو كه ئه‌وانیش دوو خوێندنگه‌ن له عه‌نكاوه‌و كۆیه، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كه‌سنه‌زان و 24 سه‌عات وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه دابینده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها وه‌كو تێستێكی سه‌ره‌تایی بووه‌و سه‌ركه‌وتوو بوون. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure