25/6/2019 09:37 AM

دروستكردنی هه‌ویری پیتزا

ده‌توانن به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌ویری پیتزا له‌ ماڵه‌وه‌ دروست بكه‌ن:

رێگه‌ی یه‌كه‌م:
1 كوپ ئارد 
3 كه‌وچكی چێشت ماست 
كه‌مێك خوێ 
* هه‌موویان تێكه‌ڵ بكه‌و دواتر دایبنێ بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات، پاشان به‌كاریبهێنه.

رێگای دووه‌م:
1 كوپ ئارد 
نیو كه‌وچكی چا شه‌كر 
نیو كوپ ئاو 
1 كه‌وچكی چێشت خومره‌ 
2 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون 
* سه‌ره‌تا ئاو و خومره‌و شه‌كره‌كه‌ به‌جوانی تێكه‌ڵبكه‌، دواتر له‌گه‌ڵ ئاردو رۆنی زه‌یتون تێكه‌ڵیان بكه‌و بیشێله، پاشان له‌ناو قاپێك دایبنێ و به‌ نایلونی تایبه‌ت دایپۆشه تاوه‌كو هه‌ڵدێت، دواتر به‌كاریبهێنه.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved