لوت یه‌كێكه له‌به‌شه ههستیارو گرنگه‌كانی مرۆڤ له له‌شدا. ئه‌م به‌شه پێكهاته‌یه‌كی ناسكی پڕ له مولووله‌ی خوێنه، زۆرجار به‌ركه‌وته‌ی كارێك یان شتێك ده‌بێته هۆی برینداربوونی. هه‌روه‌ها ههرپهستانیك له‌سه‌ر ده‌موچاو ده‌بێته هۆی ئازاردانی لوت. خوێن پژانی لوت له‌مرۆڤدا به‌گشتی دوو جۆره، جاری واهه‌یه لوت پژانه‌كه به‌رده‌وامه‌و جاری واش هه‌یه ئاساییه، به‌ڵام پێویسته بۆ هه‌رحاڵه‌تێكی به‌رده‌وامبوونی خوێن راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی خوێن یان پزیشكی قورگ و لوت و گوێ بكه‌یت. هۆكاره‌كانی لوت پژان چییه؟ زۆر هۆكاری زانستی هه‌یه، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: 1- به‌گشتی به‌ركه‌وته‌ی به هێزی به‌ربكه‌وێت. 2- ده‌ستكردن به لوتدا به شێوه‌یه‌كی زۆر. 3- ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌پی ئه‌سپرین یان وارفارین به‌كارده‌هێنن. 4- ماندووبوونی زۆر‌و سه‌ردانه‌واندنی زۆر. 5- ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان له‌به‌ر ههتاودایه. 6- ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕێژه‌ی زۆر په‌ستانی خوێنیان به‌رزه. 7- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی خوێنیان هه‌یه. 8- گۆڕانه هۆرمۆنییه‌كان له كاتی دووگیانی‌دا. چاره‌سه‌ری لوت پژان چییه؟ 1- ده‌ست بخه‌ره سه‌ر لوت به شێوه‌یه‌كی توند. 2- سه‌ر به‌رزكردنه‌وه تا ئاستیكی نزم، به شێوه‌یه‌ك نه‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن بۆ ناو قورگ. 3- دانانی پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ له‌سه‌ر لوت تا خوێنه‌كه زووتر بوه‌ستێته‌وه. 4-چه‌مانه‌وه بۆ پێشه‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌ر بۆ خواره‌وه بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure