26/6/2019 02:33 PM

پلاگی زیرەک چییە و چۆن ئیش ئەکات؟

پلاگی زیرەک یەکێک لە تەکنۆلۆجییە نوێیەکانە کە لە زیرەکبوونی ماڵەکاندا زۆر یارمەتیدەرە. دەتوانن هەر ئامێرێک کە لە کارەبدا دەدرێت لە ڕێگەی پلاگێکی زیرەکەوە کە بە وایفایەوە بەستراوەتەوە زیرەک بکرێت و کۆنترۆڵی بکەن. پلاگە زیرەکەکان دەتوانن لە ڕێگەی چاودێریی هێزی کارەبا، دۆخی دووربوون و بەکارنەهێنانی ئامێرەکان، تواناییەکانی ماڵە زیرەکەکان بە تێچووەیەکی کەم زیاد بکەن.

ئەم تەکنۆلۆجییە چۆن ئیش دەکات؟ زۆربەی پلاگە زیرەکەکان بە ئینتەرنێتی وایفایەوە دەلکێن و پێویستییان بە هاب نییە بۆیە بەکارهێنانیان سادە و خێرایە. هەروەها ئەپێکیان لەگەڵە کە لە ڕێگەی ئەو ئەپەوە بەرنامەی تایبەتی پێ دەدرێت. تایبەتمەندییەکی دیکە ئەوەیە کە دەتوانن بە گوگڵ هەوم یان ئامازۆن ئەلێکساوە پەیوەندی بگرن. 

لە ڕێگەی ئەم دوو خزتەمگوزاریییەوە دەتوانن بە فەرمانی دەنگی ئامێرە کارەباییەکان کۆنترۆڵ بکەن. بۆ وێنە ئەوەی کە فەرمان بدەن ئامێرێکی ئەلەکترۆنی هەڵ بکرێت یان بکوژێتەوە. تایبەتمەندییەکی دیکە توانایی بەرنامەپێدان و دامەزارندنی کاتپێوە بە شێوەیەك دوای ماوەیەک کە دیاری دەکەین کارێکی تایبەت ئەنجام دەبێت. تایبەتبەندییەکی دیکە پێی دەوترێت "دۆخی دوور" ئەم تایبەتمەندییە بۆ ڕێکخستنی چالاکیی ناو ماڵە، بە تایبەت بۆ لامپەکان و تەلەفزیۆنەکان کاتێک لێیان دوورن زۆر بەکەڵکە و دەکرێت ئەم ئامێرانە بە شێوەی ئۆتۆماتیک بکوژێنەوە.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved