26/6/2019 02:47 PM

دابەزینی ئاپڵ و هەڵکشانی سامسۆنگ و هواوی لە بازاڕی مۆبایلی جۆری پریمیۆم

فرۆشی ئەو مۆبایلانەی کە نرخەکەیان لە سەرەوەی ٤٠٠ دۆلارە  به بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٨% دابەزیوە.


ئاپڵ و سامسۆنگ و هواوی ٨٨%ی فرۆشی مۆبایلی جۆری پریمیۆمی جیهانیان بۆخۆیان تەرخان کردووە. سەرەڕای ئەوەی پلەی یەکەمی فرۆش هی کۆمپانی ئاپڵە بەڵام فرۆشی ئایفۆنەکانی ئەم کۆمپانیایه ٢٠% دابەزینی به خۆیەوە بینیوە. ئەم ترازانه ئیزنی به سامسۆنگ داوە ببێتە خاوەنی یەک لە چواری ئەم بازاڕە و هواویش بتوانێ ١٦%ی ئەم بازاڕ بخاته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.


ئەم کۆمپانیایه کە لە ٢٠١٧دا خاوەنی ٥٨%ی فرۆشی مۆبایلی جیهان بوو و لە ٢٠١٨دا ئەم بڕە بۆ ٥١% دابەزی. ئێستا لە سێ مانگی یەکەمی ٢٠١٩دا تەنیا خاوەنی ٤٧%ی فرۆشی مۆبایلی جیهانە . 


لە لایەکی‌ترەوە ئەگەرچی هواوی توانیویەتی لە بواری کامێرا و ژیری دەسکرد و کوالیتی بەرهەمهێنانەوە کارکردێکی ئەرێنی هەبێ بەڵام گرژییەکانی ئەم دواییانەی حوکمەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم کۆمپانیا چینییه ئەتوانێ بەرگیری بکات لە ڕەوتی هەڵکشانی فرۆشتنی بەرهەمەکانی .










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved