26/6/2019 02:49 PM

تاوتوێ کردنی نیسان ماکسیمای ٢٠١٩، سەرنجڕاکێش و بەهێز

نیسان وەفادارە به قەمەرە گەورەکەی خۆی و لە ساڵی ٢٠١٩دا به هەندێک دەستێوەردانی تەکنیکی و کۆمەڵێک مواسفاتی نوێوە ڕەوانەی بازاڕی کردووە.


ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی ٢٠١٦دا سەرلەنوێ دیزاینی بۆ کراوە و لە ئێسستادا ماکسیمای ٢٠١٩ لەگەڵ جۆرێک لە بەڕۆژبوونەوەی نێوان دەورەیی ڕووبەڕوو بۆتەوە.


گڵۆپی LED نوێ لە پێشەوە، گڵۆپی LED چاککراو لە پشتەوە، جامی سەرنجڕاکێشتر، شوێنی گەورەتر بۆ بلاجێکتۆرەکان، به کرۆم داپۆشینی نوێی دەعامی پێشەوە، نزم کردنەوەی ڕووکاری پشتەوە و گزۆزی چوار دانەیی، کۆمەڵێک جیاوازین کە لە مۆدێلی ٢٠١٩دا بەکار هاتووە. 


مەکینەی V6ـی ئەم ئۆتۆمبێلە توانایی بەرهەمهێنانی ٣٠٠ ئەسپە هێز وزه و ٣٤٥ نیۆتۆن مەتر زەبری هەیه کە به بەراورد لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.
خێرایی ئەم مۆدێلە لە ماوەی ٥.٧ چرکەدا ئەگاتە ٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا کە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. هەڵبەت بۆ قەمەرەیەکی بنەماڵەیی ئەم خێراییه تەواوە. 


هەروەها ڕادەی سووتانی بەنزینی ئەم ئۆتۆمبێلە کە کێشەکەی ١٦٦٧ کیلۆگرامه لە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتردا ٩.٨ـی لیترە. نرخی سەرەکی ماکسیمای ٢٠١٩، ٣٣٩٥٠ دۆلار ئەبێت. 








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved