26/6/2019 02:51 PM

شۆڤرلێتی جۆری کوروت هاک ناکرێت

نەوەی هەشتەمی جۆری کوروت ئەبێ به شۆڕشگێڕترین کوروتی بەرهەمهاتوو بێتە ئەژمار چون بۆ یەکەم جار ئەم ئۆتۆمبێلە مێژووییه بە دیزاینێکی جیاوازەوە بەرەهەم دێت کە بریتیه لە جێگیربوونی مەکینە لە بەشی ناوەندی ئۆتۆمبێلەکەدا. به پێی نەریت کوروتەکان به شێوەیەک بەرهەم ئەهاتن کە مەکینەکەیان لە پێشەوە بێت. بەڵام ئەمه تاکە شۆڕشی شۆڤرلێت لە شێوازی بەرهەم‌هێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە خۆشەویستەدا نییه. چون به پێی هەواڵی ڕاگەیەندراو لە لایەن سەرچاوەکانەوە، کوروت خاوەنی یەکەیەکی کۆنترۆڵ کردنی ئەلەکتریکییه بۆ کۆد دانان. 


هەڵبەت FCUـگەلی کۆد لێدراو شتیکی نوێ نین. نەوەی هەشتەمی کوروت خاوەنی پلەت فۆرمێکی کەن باس (CAN bus)ـی نوێی شۆڤرلێته کە هەلومەرجی سایبێری ئەولەویات‌بەندی ئەکات.


ئەم سیستەمە گەر کۆدێکی قەدەغەکراو دەستنیشان بکات  ئەڕواته حاڵەتی ریکاوێرییەوە کە لەم حاڵەتەدا سەرلەنوێ ئەبێ نەرم‌ئامێری فەرمیی کۆمپانیای لەسەر دابنێیت. لەم حاڵەتەدا ئۆتۆمبێلەکە ئیش ناکات. 


به پێی دوایین زانیاری بڵاوکراوە، نەوەی هەشتەمی کوروت لە مۆدێلە سەرەکییەکەیدا لە مەکینەیەک وزە وەرئەگرێت کە کۆدەکەی LT2ـوە و بریته لە یەکەیەکی V8 کە دوو وەلفی هەیه و لەسەر هەر سیلەندەرێک جێگیر بووە و وزەکە به هۆی کێسی گێڕی ٧ دانەیی کە دوو کەلاجیشی هەیه ڕائەگوێزێت.







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved