27/6/2019 10:39 AM

پیاوێك له‌ترسی ورچێك مانگێك له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا ئه‌مێنێته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی، كۆمه‌ڵێك راوچی له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی روسیا چوون بۆ راو، كاتێك ویستوویانه‌ بگه‌رِێنه‌وه‌ سه‌گه‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتێك چووه‌.

كاتێك راوچییه‌كان چوونه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌ پیاوێكیان بینیوه‌ وایانزانیوه‌ مۆمیا كراوه‌، به‌ڵام كاتێك لێی نزیكبوونه‌ته‌وه‌ بینیویانه‌ پیاوه‌كه‌ زیندووه‌.

له‌وكاته‌دا ئه‌و پیاوه‌ ته‌نها توانیویه‌تی ناوی خۆی بڵێت كه‌ ناوی ئه‌لێكسانده‌ره‌، وه‌كو له‌ وێنه‌كاندا ده‌بینرێت حاڵی زۆر خراپه‌.

به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان كه‌ چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ كردووه‌، ئه‌لێكسانده‌ر ماوه‌ی مانگێك له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا له‌ترسی ئه‌وه‌ی ورچێك نه‌یخوات خۆی شاردوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا میزی خۆی خواردوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌ندروستی زۆرخراپ بووه‌و له‌ ئێستادا ئه‌و پیاوه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌و ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.


خاك - ئاژانسه‌كان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved