هه‌م خانمان و هه‌م كوڕان حه‌زده‌كه‌ن بزانن چۆن ده‌توانن سه‌رنجی یه‌كتر رابكێشن، له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه روونده‌كه‌ینه‌وه كه ئایا كوڕان چۆن ده‌توانن سه‌رنجی خانمان رابكێشن. چه‌ندین خاڵی جیاواز له كوڕاندا هه‌یه كه سه‌رنجی خانمان راده‌كێشێت، بۆ نموونه شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ یان شێوازی قسه‌كردنی كوڕان ده‌بێته مایه‌ی گرنگیپێدان له لایه‌ن خانمانه‌وه. به‌ڵام خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه خانمان به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن له پیاوه‌كانیاندا هه‌بێت، ئه‌وه‌ش شێوازی پێكه‌نینه، خانمان حه‌زده‌كه‌ن مێرده‌كانیان به‌رده‌وام روویان خۆشبێت و جوان پێبكه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پوختی گرنگی به پاكوخاوێنی ناوده‌مت بده‌و هه‌وڵبده به‌رده‌وام ددانه‌كانت بشۆیت و زووزوو سه‌ردانی پزیشك بكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure