27/6/2019 03:56 PM

خواردنی ئامادە دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری کالۆری

پسپۆڕان لەمێژە پێیان وایە کە بەکارهێنانی زیاتری خواردنی ئامادە لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا هۆکارێکی سەرەکی پەرەسەندنی قەڵەوییە. بەڵام بە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر خۆراک ئاڵۆزە، دۆزینەوەی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوانیان قەڵەوی و خواردنی ئامادەدا کارێکی سادە نەبووە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پەیوەندیی بەکارهێنانی زیاتری کالۆری و بەرزبوونەوەی کێش بۆ خواردنی ئامادەکراو و خواردنی ئاسایی بەراورد کراوە. تیمی توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە تەنانەت کاتێک دوو جۆر خواردنمان هەیە کە بڕی کەربۆهیدرات، چەوری، شەکر، خوێ و کالۆرییان وەک یەکە، کەسەکان لە خواردنی ئامادەکە زیاتر دەخۆن و لە ئەنجامدا کێشیان زیاد دەکات.

کێڤین هال، نووسەری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت "ئەو دەستکەوتانە سەرنجڕاکێش بوون، چونکە من وام بیر دەکردەوە کە ئەگەر دوو خواردنمان بێت کە بڕی شەکر، چەوری، کەربۆهیدرات، پرۆتین و سۆدیۆمیان وەک یەک بێت، نابێت شتێکی سەرسووڕهێنەر ڕوو بدات و خەڵک لە خواردنە ئامادەکە زیاتر بخۆن، بەڵام ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە لە ڕاستیدا خەڵک زۆر زیاتر لە خواردنە تەواو ئامادەکراوەکان دەخۆن و ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوبوونیان."




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved