30/6/2019 09:28 AM

سلێمانی.. مۆڵه‌تی ماستفرۆشه‌كان كۆتایی هاتووه‌

به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنمایه‌‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی ماستفرۆشتن داده‌خات و ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی داواتان كردبوو  كۆتایی هاتووه‌.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ دوكانی ماستفرۆشی چیمه‌ن له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی داده‌خرێت، كه‌ بڕێكی زۆر ماستی خراڵبووی له‌ سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ عه‌مباركردووه‌ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.

به‌هۆی هه‌بوونی زیانی ته‌ندروستی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی وه‌ك مه‌وادی سه‌ره‌تایی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگی بۆ ماست و خوارده‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌كردووه‌، ماوه‌یه‌كیشی بۆ دیاریكردن كه‌ پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌پێچیكاران روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

دوای كۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌ دیاریكراوه‌كه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سه‌ردانی دوكانی ماستفرۆشه‌كانی ده‌ستڵێكردووه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌تڵی ماستی ره‌نگاوره‌نگدا ده‌گرن، ژماره‌یه‌ك دوكان له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌هۆی سه‌رپێچیانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌تڵه‌ ره‌نگاوره‌نگ و ماسته‌كه‌ی ناویدا گیراوه‌، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واویان له‌ناوبراوه‌و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ دوكانی ماستفرۆشه‌كان، به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیيه‌كان و هه‌بوونی بڕێكی زۆر ماستی خراڵبوو له‌ سه‌تڵى ره‌نگاوره‌نگداو فرۆشتنی به‌ هاووڵاتیان، دوكانه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ كاری شیره‌مه‌نی و ماستفرۆشتن ده‌كه‌ن، ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی بۆمۆڵه‌ت داواتانكردبوو كۆتایی هاتووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی بۆتان دیاریكراوه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌. 


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی











created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved