30/6/2019 09:39 AM

سوودی شوتی بۆ پێستی ده‌موچاو

زۆربه‌ی تاكه‌كان و به‌تایبه‌ت خانمان گرنگی به‌پێستی ده‌موچاویان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام خاوه‌نی پێستێكی ناسك و بریقه‌داربن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی سیدتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا سووده‌كانی شوتی بۆ پێستی ده‌مچاو خستووه‌ته‌ڕوو.

شوتی رێگه‌یه‌كی ئاسان و ته‌ندروسته‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو، به‌وپێیه‌ی بڕێكی زۆر ئاوی تێدایه‌و ده‌توانین بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت.

هه‌روه‌ها شوتی به‌سووده‌ بۆ پێست له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌كرو ڤیتامین و مادده‌ی به‌سوودی تێدایه‌، كه‌ ده‌توانیت به‌ لۆكه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت و پاشان به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆیت. له‌ ئه‌نجامدا پێست ره‌ونه‌ق و پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها نوێی ده‌كاته‌وه‌.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved