1/7/2019 09:00 AM

خاوەنی مریشكە مرداربووەكان ئاشكراكران

ئەوانەی مریشكە مرداربووەكانیان لەنزیك رووباری سیروان فڕێدا ئاشكرابوون كە بۆ دوو كێڵگەی پەلەوەری دەگەڕێنەوەو خاوەنەكان روبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكیدا قائیمقامیەتی كەلار ئاماژەی بەوە داوە ئەو كەسانەی بڕێكی زۆر مريشكی مرداربوویان لەنزیك رووباری سیروان فڕێدا ئاشكرابوون و روبەڕووی دادگا كراونەتە. دەشڵێت: دوای ئەوەی لەسەر رووباری سیروان لە سنوری شاری كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە رێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو فرێدران لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیان ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكەن و روبەرووی دادگا كرانەوە. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنوری شاری كەلارو لەسەر رووباری سیروان فرێدانی ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو بووە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی ژینگەو دەستبەجێ قائیمقامی كەلار لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە بكەن.

قائمقامیەتی كەلار ئاشكراشی كردووە: لەئەنجامدا لەلایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە توانرا ئاشكرای بكەن كە ئەو مریشكانە بۆ دوو گێڵگەی پەلەوەری سنووری ناحیەی باوەنورن و خاوەنەكانیان كە خەڵكی هەمان ناوچەن لە ئێستادا روبەرووی دادگا كراونەتەوە بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved