1/7/2019 04:08 PM

لە مەلەوانگە گشتییەکاندا چۆن تەندروستی خۆمان بپارێزین

مەلە کردن لە مەلەوانگە گشتییەکاندا ئەتوانێ وەرزشێکی باش و ھاوکات یەکێک لە رابواردنه چێژبەخشەکان بێت لە وەرزی هاویندا. بەڵام کۆمەڵێک مەترسیشی هەیه کە ئەبێ لێی ئاگادار بین. لە ژێرەوە ئاماژە به هەندێک خاڵ ئەکەین کە بەر لە مەلە کردن و لە کاتی مەلە کردندا ئەبێ لەبەر چاوی بگرین.



١- بەر لە مەکە کردن حەمام بکەن:

کاتێک لەشتان پاک نەبێ و حەزتان لە مەلە بێ و بڕۆنه ناو مەلەوانگەكەوە,سەرجەمی ئەو چڵک و عارەق و میکرۆبانەی به لەشتانەوەیه ئەڕواته ناو ئاوەکەوە و تەندروستی ئاوەکە لەناو ئەبات.



٢- گەر تووشی سک چوون بوون مەلە مەکەن:

لە کاتی سک چووندا مرۆڤ ڕادەی میز و پیسایی کردنی بەرز ئەبێتەوە و کاتێک لەم حاڵەتەدا بڕواتە ناو مەلەوانگەكەوە ئەگەری ئەوە هەیه ڕێژەیەکی هەرچەن کەم لەم شتانه تێکەڵ به ئاوەکە بێت و ببێتە ھۆی ناپاکی و ئەمەش مەترسی ئەخاته سەر تەندروستی خۆتان و کەسانی‌تر.



٣- ئاوی ناو مەلەوانگەكەوە مەخۆنەوە:

هەرگیز ئاوی مەلەوانگە قووت مەدەن. بەم کارە ئەگەری تووش بوون به نەخۆشییه جۆراوجۆرەکان دێته ئاراوە.



٤- گەر لەشتان برینی لەسەرە مەڕۆنه ناو مەسبەحەوە:

هەندێک کەس به هەڵە لایان وایه کە خوێ و ماددە پاککەرەوەکانی ناو ئاوی مەلەوانگە بۆ چاک بوونەوەی برین سوودی هەیه. بەڵام ئەبێ ھۆشیار بن کە برینی کراوە و تازه درگایەکە بۆ دزه کردنی میکرۆبه جۆراوجۆرەکان.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved