2/7/2019 09:20 AM

سلێمانی.. 23 شوێن داخراون و 429 یش سزای ماددی دراون

ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌پێی یاساو ریێنماییه‌كانیش هه‌ر شویێنك پابه‌ند نه‌بێت روبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ به‌رواری 6.1 تاوه‌كو 30-6-2019 لیژنه‌كان (4.626) سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (782) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و به‌هۆی سه‌رپێچیشه‌وه‌ (23) شوێن داخراون (429) شوێنیش سزای ماددی دراون.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی رابردوودا بڕی (43.815) تۆن و هه‌شت سه‌دوپازده‌ كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون و كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ (15‌) ملیۆن و چوار سه‌دو شه‌ست و په‌نجا هه‌زار دینار كه‌ به‌پێی  یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا روبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved