2/7/2019 09:28 AM

زەرفی كاغەز 17 نانەواو سەمونخانەی داخست

لە سنوری كەلار بەهۆی پابەند نەبوون بە بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری كیسەی نایلۆن 17 نانەواخانەو سەمونخانە داخران.

قائیمقامیەتی قەزای كەلار لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەى بەوە داوە دوای ئەوەی 1ی تەمووز وەكو دوامۆڵەت بۆ سەمونخانەو نانەواخانەكانی سنوری كەلار دیاریكرا لەبری كیسەی نایلۆن زەرفی كاغەز بەكاربهێنن، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلار لەنێو بازاڕی شارەكە 17 نانەواخانەو سەمونخانە داخران ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوونیان بەبڕیاری نوێی لیژنە هاوبەشەكانەوە.

لەوبارەیەوە شەهاب ئەحمەد قایمقامی كەلار رایگەیاند: پێشتر لەبەر بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ئەو بڕیارەیان داوە، چونكە بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان نان و سەمون بەگەرمی بخرێتە نێو كیسەی نایلۆنەوە مەترسی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە.

وتیشی: ئەو شوێنكارانەی داخراون تا پابەندی بڕیارەكەی قایمقامیەتی كەلار نەبن، ڕێگە بە كردنەوەی نانەواخانەو سەمونخانەكانیان نادرێت و پێویستە هەمووان زەرفی كاغەز بەكاربهێنن.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved