2/7/2019 09:42 AM

له‌مه‌ولا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت پشووی نامێنێت

بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتیان، حكومەتی عیراق و هەرێم بڕیاندا پشووی رۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەكان پاسپۆرتی عیراق و كوردستان نەمێنێت.

بەڕێوەبەرایەتیيەكانی پاسپۆرتی سلێمانی و هەولێر لەوبارەیەوە دوو راگەیەنراویان بڵاوكردووەتەوەو هاووڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە كە لەمەودوا رۆژنی شەممەش دەتوانن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان سەردانیان بكەن.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت: لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و زوو جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروستبووەو مامەڵەیەكی زۆری هاووڵاتیان وەرگیراوە.

دەشڵێت: پێدەچێت دەوامكردنی رۆژانی شەممە تا كۆتایی مانگی ئەیلول بەردەوامبێت و هەموو رۆژانێكی شەممە لە سەعات 8:30 دەقیقە تا 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەوامی رەسمی هەیەو هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی تر تا سەعات 6:00ی ئێوارە دەوام هەیە.

باسی لەوەش كردووە كە هەموو ساڵێك ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان لە وەرزی هاویندا روودەكەنە بەڕێوبەرایەتیمان بەهۆی ئەوەی كە لە پشودان و پاسپۆرتەكانیان نوێ دەكەنەوە.

هەروەها بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێریش رایگەیاند: هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێرو دەورووبەری دەكات لەمەودوا پشوی رۆژانی شەممەمان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروستبوو و مامەڵەیەكی زۆری هاووڵاتیان وەرگیراوە لەمەوداو هەموو رۆژانێكی شەممە لە سەعات 8:30 دەقیقەی بەیانی تا سەعات 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەوامی رەسمی هەیەو هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی تر تا سەعات 6:00ی ئێوارە دەوام هەیە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved