3/7/2019 09:39 AM

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی یه‌كپۆشییه‌وه‌ بڕیارده‌دات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری یه‌كپۆشی ساڵانی رابردووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و یه‌كپۆشیش له‌گشت قۆناغه‌كانی خوێندندا په‌یڕه‌وده‌كرێت.

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كه ئیمزای پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌، بریاردراوه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی یه‌كپۆشی پۆشاكی خوێندكاران بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن و كه‌ سوكاری خوێندكارانیش سه‌رپشككراون له‌ چۆنیه‌تی كڕین و دابینكردنی جلوبه‌رگی خوێندن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ كار به‌هیچ رێگه‌پێدان و ره‌زامه‌ندی و بڕیارێك ناكرێت كه‌ له‌ ساڵانی پێشووتر ده‌رچووبێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ بێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا چۆنێتی پۆشاكی خوێندكارانی به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندن به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌:

1- جلوبه‌رگی باخچه‌كانی منداڵان:
كچ/ كراسی په‌مه‌یی له‌گه‌ڵ ته‌نووره‌ یان پانتۆڵی ره‌ساسی.
كوڕ/ كراسی شین له‌گه‌ڵ پانتۆڵی ره‌ساسی.

2- قۆناغه‌كانی (10-11-12)ی ئاماده‌یی بۆ به‌شی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، ئیسلامی.
كچ/ ته‌نووره‌ یان پانتۆڵی ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی ره‌ش یان كابۆی ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی.

3- قۆناغی (7،8،9)ی بنه‌ڕه‌تی.
كچ/ ته‌نووره‌ یان پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.

4- قۆناغی (1-6) بنه‌ڕه‌تی.
كچ/ ته‌نووره‌ یان پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved