3/7/2019 09:52 AM

یه‌كه‌م هه‌نگاوی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌ستیپێكرد

ڕۆژى 2-7-2019 ده‌ستكرا به‌ رووپێوكردنی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌بای سنووری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك.

به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك و لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆو نوێنه‌ری كۆمپانیای (میدیا تیك) له‌ سنووری به‌كره‌جۆ ده‌ستكرا به‌ رووپێوكردنی تۆڕی كاره‌بای سنووره‌كه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك.

ئه‌م رووپێوكردنه‌ بۆ ئاماده‌كاری ته‌كنیكيیه‌ بۆ دانان و به‌ستنی پێوه‌ر له‌سه‌ر ستوونه‌كانی كاره‌باو بڕیاریشه‌ به‌منزیكانه‌ ده‌ستبكرێت به‌ به‌ستنی پێوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه‌.

خاك - راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved