3/7/2019 09:58 AM

دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر مل چ سوودێكی هه‌یه‌؟

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، دانانی پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ له‌سه‌ر خاڵی پشت مل سوودێكی زۆری هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌و خاڵه‌ بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان كاسه‌ی سه‌رو مله‌، خاڵێكی فشاری به‌سووده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ، گرنگی دانانی پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بۆ هاندانی خانه‌كانه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رگری زیاتر ده‌كات و هۆرمۆنێك دروست ده‌كات كه‌ هێوركه‌ره‌وه‌یه‌و خۆشبه‌ختی ده‌دات و وزه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشتر خه‌وتن و هه‌رسكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزاو پاراستنی سیه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی سنگ.

بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ ده‌بێت به‌یانیان پێش نانخواردن و شه‌وان پێش خه‌وتن بكرێت، پێویستیشه‌ له‌سه‌ر سك بكه‌ویت پاشان پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ دابنێیت و 20 خوله‌ك بمێنێته‌وه‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved