جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خانه‌كانی مێشك، خۆتی لێ به‌دوور بگره. تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن تۆژه‌ران له زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ئاشكرایكرد جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی گه‌وره به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ی پێدا زیان به تهنهخانهكان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناویان ده‌بات و ده‌بێته هۆی مردن. جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ڕێگه‌ی گه‌رمكه‌رێك بۆ گه‌رمكردنی شله‌یه‌ك كه نیكۆتینی تێدایه كارده‌كات و شله‌كه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ڵمی نیكۆتین كه جگه‌ره‌كێشه‌كان هه‌ڵیده‌مژن. تیمی تۆژینه‌وه‌كه تهنهخانه ده‌مارییه‌كانی چێندراو له مشكیان به‌كارهێنا بۆ دیاریكردنی هۆكاری ئه‌و زیانانه‌ی توشی ئه‌و خانانه ده‌بن به‌هۆی كێشانی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و روونیانكرده‌وه كه ئه‌و خانانه به‌هۆی ماندووبوون دووچاری له‌ناوچوونی چڕی "میتۆكۆندریا" ده‌بن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure