6/7/2019 09:44 AM

جێژوانی یاران داده‌خرێت

به‌هۆی هه‌بوونی كه‌سانی خوار 18 ساڵ و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریای جێژوانی یاران داده‌خات.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی هه‌بوونی كه‌سانی  خوار 18 ساڵ له‌ شوێنه‌كه‌یداو پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار كافتریای جێژوانی یاران داده‌خرێت.

پێشتر‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریا، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگه‌له‌، فرۆشیاران و یانه‌كانی خواردنه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ رێگری له‌ كه‌سانی  خوار 18 ساڵ بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردن بۆ شوێنه‌كه‌یان و نێرگه‌له‌و خواردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ روبه‌رووی داخستن ده‌بێته‌وه‌.

جگه‌ له‌ هه‌بوونی كه‌سانی  خوار 18 ساڵ كافتریای جێژوانی یاران، پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مۆڵه‌تی كاركردنی له‌ گه‌شتوگوزار وه‌رنه‌گرتووه‌ هه‌روه‌ها كامێرای چاودێری له‌ شوێنه‌كه‌یدا دانه‌ناوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ بۆ كاركردن.

به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رۆژانه‌ سه‌ردانی ئۆتێل و مۆتێل و رستۆرانت و كافتریاو شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات و له‌ سه‌رپێچییه‌كانیان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه،‌ له هه‌بوونی سه‌رپێچیدا سزای ماددی ده‌درێن و به‌  دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی شوێنه‌كه‌ روبه‌رووی داخستن ده‌كاته‌وه‌.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved