7/7/2019 10:08 AM

5 رێنمایی پێش هه‌ڵبژاردنی تاتۆ

له‌ ئێستادا گه‌نجانێكی زۆر هه‌ڵده‌ستن به‌ دروستكردنی تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مۆدێلاتی تاتۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ گه‌نجه‌كانیش بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی تاتۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیرانه‌ بڕیار بده‌یت گرنگی به‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ بده‌:

1- به‌ئاگابه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شوێنی جه‌سته‌ بۆ دروستكردنی تاتۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی كاركردندا كارمه‌ند وه‌رناگرن به‌هۆی هه‌بونی تاتۆوه‌، گه‌ر بڕیار ده‌ده‌ن تاتۆ هه‌ڵبژێریت ئه‌وا له‌ شوێنیكی جه‌سته‌ دروستی بكه‌ كه‌ دیار نه‌بێت، تا له‌دواڕۆژدا روبه‌ڕووی په‌شیمانی نه‌بیته‌وه‌.

2- له‌كاتێكدا بۆ یه‌كه‌مجار تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ت دروستده‌كه‌یت، دیمه‌نێكی بچوك هه‌ڵبژێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن باری ته‌ندروستی و پێستت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاتۆ ده‌كات، تا روبه‌ڕووی په‌ڵه‌و ئیلتیهاب نه‌بیته‌وه‌.

3- هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌زموندار هه‌ڵبژێره‌ بۆ تاتۆ دروستكردن.

4- گه‌ر كه‌سێكی به‌رگه‌ی ئازار ناگریت له‌سه‌ر شوێنی نه‌رم تاتۆ دروستبكه‌، له‌نزیك ئێسك ئازاری زیاتره‌.

5- هه‌وڵبده‌ كه‌سێكی نزیكی خۆت یان هاوڕێیه‌كت له‌گه‌ڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییت بكات و به‌ئاگابیت له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێكت.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved