8/7/2019 09:45 AM

هەوڵی بە گەشتیاریكردنی ناوچەیەك دەدرێت

لەسەر داوای قائیمقامی دوكان و بە ڕەزامەندی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەنرێتە ڕێگای لاوەكی (بێل ماوس و سپیل وای) دەكرێتە ڕێگایەكی سەرەكی. بۆیە دوای هەوڵی بەردەوامی سیروان سەحەد قایمقامی دوكان و قوباد تاڵەبانی رەزامەندی دەربڕی بە خەرجكردنی (۲۹۷٫٦٥۰٫۰۰۰) دوو سەدو نەودو حەوت ملیۆن و شەش سەدو پەنجا هەزار دینار، بە مەبەستی سیاجكردن و كۆنكرێتكردنی رێگاكە.

ئەم پڕۆژەیە، لە ماوەیەكی نزیكدا دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی و هەمانكات چەندین كورسی و جێگای ناشتنی دەیان نەمامی گونجاوی تیادا ئامادە دەكرێت رەچاوی بواری وەرزشیش دەكرێت و چەندین ئامێری وەرزشكردنی تیادا جێگیر دەكرێت تا هاووڵاتیان و گەشتیاران بتوانن لەكاتی سەردانیكردنی كاتێكی خۆش بەسەربەرن.

لە ئەمساڵدا، بەهۆی بارانبارینی زۆرو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان، دواجار بێل ماوس سەرڕێژی كرد، بەهۆی دروستبوونی شەلالێكی سەرنجڕاكێش ڕۆژانە سەدان گەشتیار ڕوویان لەم ناوچەیە دەكرد.

 
خاك - راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای دوكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved