8/7/2019 09:54 AM

به‌ ماسكی راشی پێستت سپی بكه‌ره‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راشی له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌و چه‌ند خۆراكێكی تر به‌كاردێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ كونجی دروست ده‌كرێت و رێژه‌یه‌كی باش كانزای تێدایه‌، بۆ پێست زۆر به‌سووده‌و وه‌ك ماسك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست به‌كاردێت و خانه‌ مردووه‌كانی پێست زیندووده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی رێنمایی پزیشكان، هه‌فته‌ی دوو جار كه‌وچكێك راشی له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی باده‌م و ماستی پڕ چه‌وری تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ ده‌موچاوت. پاشان به‌ ئاوی سارد بیشۆو به‌ لۆكه‌یه‌ك ئاوی گوڵاو بده‌ له‌ پێستی ده‌موچاوت، دوای ماوه‌یه‌ك به‌كارهێنان ده‌زانیت پێستت له‌گه‌ڵ پێش به‌كارهێنانی ئه‌و ماسكه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو سپیبووه‌ته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved