8/7/2019 09:57 AM

زیانه‌كانی نیكۆتین

نیكۆتین، یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ دڵخوازه‌كانی ناو توتن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر عه‌سه‌به‌كان و توانای سروشتی مێشك بۆ خۆشحاڵبوون به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها مادده‌یه‌كی ئاڵوده‌كاری زۆر به‌هێزه‌ كه‌ سیستمی پاداشتی مێشك به‌گه‌ڕده‌خات و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ستیاری مێشك بۆ وه‌رگرتنی سیگناڵه‌ شادی هێنه‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

نیكۆتین گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت
نیكۆتین كاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك كه‌ سه‌رپه‌رشتی هزرو بیرو هه‌سته‌كانیان له‌ئه‌ستۆیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ رزگاربوون له‌ جگه‌ره‌كێشان زۆر ئه‌سته‌مه‌و‌ وه‌ك به‌دخویه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆ نموونه‌، كاتێك جگه‌ره‌ ده‌كێشیت، توانای سه‌رنجدان و كۆكردنه‌وه‌ی بیرت كه‌مده‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س ناوبه‌ناو توشی گۆڕانكاری ده‌روونی ده‌بن.

زانیاری له‌سه‌ر وازهێنان له‌ جگه‌ره‌
له‌كاتی وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌م تاقه‌ت پڕوكێنترین كاته‌، هه‌ربۆیه‌ پشوودرێژ بن. ئه‌گه‌ر پێویسته‌ بنێشتی جگه‌ره‌ به‌كاربێنن و ورده‌ورده‌ كه‌میبكه‌نه‌وه‌ تا مێشك خوبگرێت به‌ نه‌بوونی نیكۆتین.

نیكۆتین چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت؟
نیكۆتین عه‌سه‌به‌كانی ناوچه‌ی تێگمێتۆم واته‌ بازنه‌ ئه‌ستووره‌كه‌ی مێشك به‌گه‌ڕده‌خات و له‌وێوه‌ سیگناڵ ده‌نێرێت بۆ ناوچه‌ی پاداشت، عه‌قڵ و بیر له‌ هیپۆكامپوس و هه‌روه‌ها هه‌سته‌كان له‌ به‌شی ئامیگداڵ.

خاك – س/ illvet.se



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved