ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن "علهیڕهزا تابێش" ده‌بیری فێستیڤاڵه‌كه ناسێنران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌پێی حوكمه‌كانی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیری سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، "جه‌ماڵ ئومید"، "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م"، د.رائید فه‌ریدزاده"، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" و "حامید سوله‌یمان زاده" وه‌كو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ده‌ستنیشانكرام. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه‌و به‌پێی یاسا‌و رێساكانی دیاریكراو له بانگه‌وازی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه خوازیاری به‌شداری له‌م به‌شه‌ن، له‌هه‌ر وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌لای كه‌مه‌وه 2 فیلم و له وڵاتی ئێران به‌لای زۆره‌وه 3 فیلم كه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وان نابێ به‌ر له ساڵی 2017ی زایینی بێت، هه‌ڵده‌بژێرن. پوخته‌یه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه. "درائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی؛ ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێران و جێگری نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابییه كه پێشینهگهلێكی وه‌كو هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانكۆی هه‌یه. "جه‌ماڵ ئومید" سه‌رپه‌رشتیاری فیلمخانه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌داڕشتن و جێبه‌جێكاری فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مۆزه‌خانه‌ی سینه‌ماو مێژوونووس و لێكۆڵه‌ری سینه‌مای ئێران كه كتێبگهلێكی زۆری له‌م بواره‌دا نووسیوه‌و نوێترین كتێبی ئه‌ویش خه‌ریكه چاپده‌كرێت. "حامید سوله‌یمان زاده"؛ ره‌خنه‌گر، وانه‌بێژ، مامۆستای زانستگا‌و لێكۆڵه‌ری سینه‌ما، به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی بیست و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی زانستگایی ئێران، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی پاڵه‌وان و زه‌مان، زیرۆپلاس، برۆنز ویتیاز له روسیا، دیتیاتكۆی ئۆكراین، سێئۆل گۆرۆ له كۆریای باشوور‌و چه‌ندانی دیكه بووه. "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری"؛ كارناسی باڵا‌و ماسته‌ری سینه‌ما، ده‌رهێنه‌رو نووسه‌ری سینه‌مای منداڵ، وانه‌بێژی سینه‌ما له جیهادی زانستگایی و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، ده‌بیری جێبهجێكارو ئه‌ندامی ده‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن و ناوبژیوانی له فێستیڤاڵه‌كانی فه‌جرو منداڵ له ساڵه‌كانی نێوان 1385 تا 1395ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2006 تا 2106ی زایینی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی بیست و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌ی خوله‌كانی سییه‌م و سی و یه‌كه‌می فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بووه. "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م"؛ كارناسی باڵا‌و ماسته‌ری سینه‌ما له كۆلێژی سینه‌ماو شانۆی زانستگای هونه‌ر، بهرههمهێنهرو ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆن، بهرههمهێنهرو ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كانی سینه‌مایی "سینه‌ما 2"، "سینه‌ما 1" و "سینه‌ما 4" و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی "به‌ڵگه‌فیلمی 4"، به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی فیلمی مقاومه‌ت له ساڵی 1391ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2012ی زایینی و هاوكاری له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 فێستیڤاڵ و رووداوی سینه‌مایی له كارنامه‌یدا هه‌یه. سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure