9/7/2019 09:40 AM

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كرێكاری بیانییان هه‌یه‌

نشینگه‌ی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كرێكاری بیانییان هه‌یه‌ فۆڕمی (28) یان (34) ئاماده‌بكه‌ن.

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌...

1- ئاگاداری سه‌رجه‌م ڕێكخراو و كۆمپانیاكانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین كه‌ فه‌رمانبه‌رو كرێكاری بیانیان هه‌یه‌ به‌ زووترین كات فۆڕمی (28) یان (34) ئاماده‌بكه‌ن و ڕاده‌ستی هۆبه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جۆری بكه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاریان بۆ ناكرێت.

2- سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخراو و كۆمپانیاكان كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر یان دهۆكه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای (دهۆك یان هه‌ولێر) بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاریان بۆ ناكرێت.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی سایتی فیزه‌ بكه‌ن https://evisa.moi.gov.krd/


خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved