10/7/2019 10:04 AM

چۆنیه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌ خاوه‌ن مۆڵه‌ت ده‌توانێت مانگێك پێش به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات.

ھه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری:

- نوێكردنه‌وه‌ی پشكنینی چاو پێش سه‌ردانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆ.

- پێویسته‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردن ئه‌م پێداویستییانه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بھێنێت:
ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری، یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری (ڕه‌سه‌نه‌كان و كۆپیی ڕه‌نگاوڕه‌نگ)، پشكنینی چاو و دوو وێنه‌. ھه‌روه‌ھا مۆڵه‌ته‌ كۆنه‌كه‌ی.

- نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت: 40 ھه‌زار دینار

- سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ت: 15 ھه‌زار دینار


خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved