10/7/2019 10:32 AM

خۆت گیراوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ستشۆره‌كه‌ت دروستبكه‌

هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌كان حه‌ساسیه‌تیان به‌و ماددانه‌ی پاككه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مادده‌ی كیمیاییان تێدایه‌، وه‌ك فاست و موعجیزه‌و فلاش و چه‌ند جۆرێكی تریش، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆن و پێكهاته‌كانییه‌وه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان له‌گه‌ڵدایه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستشۆره‌كه‌ت ره‌نگی تێكچووه‌ یان كلسی كردووه‌، ده‌توانیت به‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی ئاسان كه‌ خۆت دروستی ده‌كه‌یت پاكیبكه‌یته‌وه‌و هیچ زیانێكیشی بۆ ته‌ندروستیت نییه‌.

گیراوه‌كه‌:
كه‌مێك سركه‌ی سێو و ئاو و سۆده‌ تێكه‌ڵ بكه‌و به‌ پارچه‌یه‌ك ئیسفه‌نج بیده‌ له‌ ده‌ستشۆره‌كه‌ت و چه‌ند چركه‌یه‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ پارچه‌یه‌كی پاك بیسڕه‌، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌بێ زیان و به‌ ئاسانی ده‌ستشۆره‌كه‌ت پاكبووه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها بریقه‌داریش ده‌بێت.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved