میوه یان به‌رگی باده‌م چوالهیه، هه‌مووان له به‌هاردا ده‌یكڕین و ده‌یخۆین، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه چواله چه‌ندین سوودی گرنگی ته‌ندروستی هه‌یه كه تائێستا نه‌تزانیوه. چواله بڕێكی زۆر له كانزای ئاسن و ڤیتامین ئه‌ی و بی و ریشاڵ و شه‌كری تێدایه، ئه‌و سوودانه‌ی چواله ده‌یبه‌خشێت به جه‌سته بریتین له: توانای نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی هه‌یه له خوێندا، هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێت له هه‌وكردنی پووك به‌هۆی ئه‌و دژه هه‌وكردنانه‌ی تێیدایه. ده‌رمانێكی زۆر باشه بۆ كۆكه‌و ره‌بۆ، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و كۆئه‌ندانی میزه‌ڕۆ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردو رمل كه‌مده‌كاته‌وه. بینین به‌هێزده‌كات و ناهێڵێت ته‌ندروستی چاو تێكبچێت و چه‌ندین سوودی تریشی هه‌یه كه تائێستا به‌ته‌واوی نه‌سه‌لمێنراون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure