14/7/2019 09:37 AM

بڕێكی زۆر هێلكە لەناوبرا

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر هێلكەدا گرتووە كە لە پشكنین دەرنەچوون.

لەلایەن لیژنەكانی تانجەرۆی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر (800) كارتۆن هێلكەی گوماناویدا گیراوە، نموونەی رەوانەی تاقیگەكان كراوە بۆ پشكنین.

ژمارەی ئەو هێلكە گوماناویانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە (288) هەزار دانەیە‌و دەركەوتووە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بە شێوەیەكی زانستی لە ناوچەیەكی دوورەدەست و دوور لە شوێنی دانیشتوانی هاووڵاتیان لەناوبران.

بۆ چاودێریكردنی بازاڕو رێگری لە ساغكردنەوەی خۆراكی خراپ، لیژنە هاوبەشەكان لە ناحیەی عەربەت دوو لیژنەیان پێكهێناوەو رۆژانە چاودێری و پشكنین بۆ بازاڕو دوكان و ماركێت و كۆگاكان دەكەن.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved