14/7/2019 09:53 AM

تائێستا ئه‌م سوودانه‌ی خه‌لت زانیوه‌؟

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌تێكدا له‌باره‌ی خه‌ل زانیاری ده‌دات، لێره‌دا به‌گشتی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی شێوازی به‌كارهێنانی و سووده‌كانی خه‌ل.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی خه‌ل، پزیشكان ده‌ڵێن: له‌كاتێكدا پێستت به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ سوتابێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی خه‌ل چاره‌سه‌رده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دژی ئیلتیهابه‌و هه‌روه‌ها خورانی پێستیش ناهێڵێت.

له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی خه‌ل بۆ پێستی سوتاو به‌خۆر، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیده‌كاته‌وه‌ پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك به‌ خه‌ل ته‌ڕبكه‌و دواتریش له‌سه‌ر پێست دایبنێ.

جگه‌ له‌ سووده‌كانی خه‌ل بۆ باری ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها سوودی بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌یه‌.

۱ پاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ناوماڵ
۲ پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل
۳ پاككردنه‌وه‌ی غه‌ساله‌ی جل شۆردن
۴ پاككردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌
۵ له‌ناوبردنی ئه‌سپێ

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved