14/7/2019 10:11 AM

ئه‌مجۆره‌ زه‌یتونه‌ بۆ خواردن شیاو نییه‌

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا ده‌گرن و له‌ناو‌یشی ده‌به‌ن.

به‌هۆی هه‌بوونی دوو به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون، لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر (120) سه‌تڵ زه‌یتونی فرێشدا ده‌گرێت‌‌ كه‌ فرۆشتنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌یه‌ك به‌روار زیاتری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كان ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌قتونراوانه‌ی هاورده‌ده‌كرێن پێویسته‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بن، یه‌كێكیش له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ هه‌بوونی یه‌ك لیبڵه‌ كه‌ ته‌واوی زانیاری شمه‌كه‌كه‌ له‌خۆبگرێت به‌ مێژووی دروستكردن و كاتی به‌سه‌رچوونیه‌وه،‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت.

بڕی ئه‌و زه‌یتونه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ یه‌ك تۆن و (200) كیلۆگرامه‌، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ نه‌شیاوی بۆ خواردن نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌.

به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved