16/7/2019 11:50 AM

ئەپێکی مۆبایل ھەوکردنی گوێی مناڵان ئاشکرا ئەکات

هەوکردنی گوێ یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی سەردانی منداڵانە بۆ لای پزیشک.  ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو دەدات کە شلەیەک لەناو گوێدا و لە پشت پەردەی گوێدا کۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردن. ئەم کۆبوونەوەیە لە حاڵەتێکی باوی دیکەشدا بە ناوی ئۆتیتیس میدیا دروست دەبێت.

 

هەر جۆرە شلەیەکی کۆبووەوە لەوێدا دەتوانێت ببێتە هۆی ئێش و کێشەی بیستن بۆ منداڵ دروست دەکات، بە تایبەت لە کاتی فێربوونی گوێگرتندا کێشەکە بۆیان جدیترە.

دەستنیشانکردنی هەرکام لەو دوو حاڵەتە سەختە چونکە نیشانەکان ڕوون نین: هەندێک جار منداڵەکان گوێ ئێشە یان تایان هەیە، هەندێک جاریش هیچ نیشانەیەک بوونی نییە. جگە لەوە، ڕەنگە منداڵان نەزانن کە لە چ کاتێکدا زیانیان پێ دەگات.

ئێستا توێژەران لە زانکۆی واشینگتۆن، ئەپێکی مۆبایلیان ساز کردووە کە دەتوانێت شلەی پشت پەردەی گوێ لە ڕێگەی بەکارهێنانی پەڕەیەک و مایکرۆفۆنی مۆبایلەکە و قسەکەرێکەوە دەستنیشان بکات. سمارتفۆنەکە زنجیرەیەک دەنگی نەرم لە ڕێگەی پەڕە نەرمەکەوە دەنێرێت بۆناو گوێ و بەپێی چۆنیەتیی زایەڵەی دەنگەکەکان و گەڕانەوەیان بۆ مۆبایلەکە، ئەپەکە دەتوانێت ئەگەری هەبوونی شلە بە وردبینیی ٨٥ لەسەدەوە دەستنیشان بکات.

 

ئەم شێوازە لەگەڵ مێتۆدە بەکارهاتووەکان لەلایەن پسپۆڕانەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئاو لە ناو گوێدا یەک دەگرێتەوە کە ئەو کارەش لە ڕێگەی ئامێری دەنگیی تایبەت و بە ناردنی هەوا بۆ ناو گوێ دەکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved