21/7/2019 02:54 PM

سامسۆنگ پەردە لەسەر تابلێتی Tab A 8.0ـی مۆدێلی 2019 لا ئەدات

بارودۆخی بازاڕی تابلێته ئەندرۆیدییەکان زۆر باش نییه بەڵام بەم حاڵەوە سامسۆنگ هێشتاش حەز ناکات بازاڕەکە به تەواوەتی بۆ ئایپەد چۆڵ بکات و هەر بەم هۆیەش پەردەی لەسەر نوێترین جۆری تابلێتی خۆی لا دا، واته Tab A 8.0 مۆدێلی 2019. ئەم بەرهەمه نوێیەی سامسۆنگ خاوەنی شاشەیەکی هەشت ئینچی و پانێلی TFTـیه.

 

بیرگەی ژوورەکی ئەم تابلێته 32 گێگا بایته و ڕەمەکەشی  2 گێگا بایته. ئەم تابلێته ئەتوانێ بیرگەیەکی دەرەکی 512 گێگا بایتیش ساپۆرت بکات. کامێرای پێشەوەی (سێڵفی) 2 مێگا پیکسڵ و کامێرای پشتەوەی (سەرەکی) 8 مێگا پیکسڵە. پیلی Tab A 8.0، 5100 میلی ئامپەر/کاتژمێرە و به گوتەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەتوانێ بۆ ماوەیکی زۆر شەحن ڕابگرێت.

 

کێشی ئەم تابلێته 345 گرامه و پێدەچێ بۆ ئامێرێکی لەم چەشنه کێشێکی گونجاو بێت. هەروەها لەو ڕووە کە زۆربەی بەکارهێنەرانی تابلێت مناڵانن، سامسۆنگ کارێکی کردووە کە ئەم مناڵانه لە ناوڕۆک و فیلم و وێنەی نەگونجاو بەدوور بن. ئەم کۆمپانییه کۆریاییه خەڵاتێک ئەدات به کڕیارانی Tab A 8.0ـی مۆدێلی ٢٠١٩ کە بریتییە لە ئابوونەیەکی دوو مانگەی یۆتوب پریمیۆم و ئابوونەیەکی سێ مانگەی سپاتیفای پریمیۆم. ئەم کۆمپانیایه هێشتا باسی نرخی ئەم تابلێتەی نەکردووە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved