21/7/2019 03:00 PM

مۆبایلی لێنۆڤۆی جۆری Z6 ناسێندرا

کۆمپانیای لێنۆڤۆ لە بەهاری ئەمساڵدا پەردەی لەسەر دوو جۆری Z6 ـی پرۆ و Z6 Youth لادا. ئێستاش جۆری Z6 وەک ئەندامێکی نوێی ئەم بنەماڵەیه دێته بەر دەستی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان. ئەم مۆبایلە لە مەنزیۆم بەرهەم هاتووە و شاشەکەی 6.39 ئینچه. لێنۆڤۆی Z6 سێ جۆرە:

1- ڕەمی 6 گێگا بایت/ بیرگەی 64 گێگا بایت
 2- ڕەمی 6 گێگا بایت/ بیرگەی 128 گێگا بایت
 3- ڕەمی 8 گێگا بایت/ بیرگەی 128 گێگا بایت

 هەروەها ئەم مۆبایلە بیرگەی دەرەکی 512ـەش ساپۆرت ئەکات. کامێرای ئەم لێنۆڤۆیه لە سێ بەش پێک هاتووە کە بریتین لە هەستەوەری 24 مێگا پیکسڵی f1.8 و هەستەوەری 8 مێگا پیکسڵی تێلێ فۆتۆ و لە کۆتایی‌دا هەستەوەری 5 مێگا پیکسڵی.
پیلی ئەم مۆبایلە 4000 میلی ئامپەر/ کاتژمێرە و شەحنی خێرای 15 واتی ساپۆرت ئەکات. لێنۆڤۆی Z6 خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدی نوسخەی 11ـیە و تەنیا لە ڕەنگی شین‌دا ئاراستە ئەکرێت.

نرخی جۆرە جیاوازەکانی لێنۆڤۆی Z6 بەم جۆریە:
*مۆدێلی 6 /64 گێگا بایت: 275 دۆلار
*مۆدێلی 6 /128 گێگا بایت: 305 دۆلار
*مۆدێلی 8 /128 گێگا بایت: 365 دۆلار

فرۆشتنی ئەم مۆبایلە لە چین دەستی پێکردووە و بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی 7ـدا ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەکان بکرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved